كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە زاخۆ بەهۆی گڕگرتنی تانکەرێكەوە، گەنجێک گیانی لەدەست دا

ئەمڕۆ هەینی بەهۆی گڕگرتنی تانكەرێكەوە لە سنووری قەزای زاخۆ، گەنجێک گیانی لەدەست دا.

بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز) کە لە کەسێکی نزیکی قوربانیەکە دەستی کەوتووە، ئەمرۆ هەینی بەهۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلێکی تانکەرەوە لەسەر رێگای زاخۆ بۆ دهۆک لە نزیک دێربوون گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ بەناوی نورەدین ئیسۆ هەرکی گیانی لەدەست دا.

بەهۆی زۆری ئاگرەکەوە تەواوی جەستەی گەنجەكە سووتاوە، ئەو گەنجە دانیشتووی گوندی خڕپێیە لە سنووری شارۆچکەی ئاکرێ.