كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

چوار گوندی کەرکووک بێ كارەبا دەكرێن

لە ماوەی 72 کاتژمێری رابردوودا تەنها سێ کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بە چوار گوندی كوردانی سنووری پارێزگای كەركووك دراوە.

ئەمرۆ دانیشتوانی گوندەکانی بیر ئالک، کارێز، قادر زەمە عەلی و بەیان بەهۆی ئەوەی ماوەی چەندین مانگە كارەبای نیشتمانیان بڕاوە و لە ماوەی دووسێ رۆژدا چەند كاتژمێرێكی كەم كارەبای پێدەدرێت، گردبوونەوەیەكیان ئەنجام دا.

لەمبارەیەوە سەباح سابیر موختاری گوندی کارێز ئاماژەی بەوە دا کە کارەباکەیان فرۆشراوە بە چەند کارگەیکی دیاریکراو و چەندین جار چوونەتە لای بەرێوبەری ناحیەی شوان و بەرێوبەری گشتیی کارەبای کەرکووک، بەڵام تەنها بەڵێنیان پێدەدەن و هیچیان بۆ ناکەن.

لای خۆیەوە فاخیر حارس یەکێك لە دانیشتوانی گوندی کارێز ئاماژەی بەوە دا کە لە پرۆسەی ئازادییەوە زیاتر لە 28 ماڵ بوون لەم گوندە، بەڵام ئێستا تەنها پێنج ماڵ لەوێ ماونەتەوە.