كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بە هۆی تێکشکانی کەشتیی شاری یاریی پارکێکی قەڵادزێ 11 کەس زامدار بوون

ئەمشەو لە شاری قەڵادزێ کەشتیی شاری یاریی پارکی دەروازە تێکشکا و لە ئەنجامدا 11 کەس زامدار بوون.

پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد "پاش ئەوەی وەکوو هەموو شەوانێکی هەینی، ژمارەیەک هاوڵاتی کە زۆربەیان منداڵن سواری کەشتی نوح لە پارکی دەروازەی قەڵادزێ بوون کەشتیەکە تێکشکاوە و بەو هۆیەشەوە 11 کەس بریندار بوون".

پۆلیسی راپەڕین ئاماژە بە ئەوەش دەدات "سەرجەم بریندارەکان ڕەگەزیان نێرە و باری تەندروستی سەرجەمیشیان جێگیره، بۆ هەمان مەبەست مەفرەزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی قەڵادزێ گەیشتونەتە شوێنی مەبەست، پەڕاوی لێکۆڵینەوەشی بۆ ڕێکخراوە".