كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پرۆسەی وەرگرتنی گەنم کۆتایی هات

 

ئەمڕۆ ١١\٨\٢٠٢٢، کۆتاڕۆژبوو بۆوەرگرتنی گەنمی جوتیاران بۆساڵی ٢٠٢٢، کەتێکڕا بڕی ٣٢٢ هەزار و ٣٨٧ تەن و ٤٠ کیلۆ گەنم لەهەرێمی کوردستان وەرگیراوە.

لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی نەوزاد شێخ کامیل، ڕایگەیاند: "پاش ئەوەی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە ٢٠٢٢/٥/٢٥ ڕاگەیەنرا لە هەرێمی کوردستان دەست بەوەرگرتنی گەنم کرا و لەپرێس کۆنفراسێکدا پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکان کۆتایی هات".

ئەوەشی خستووەتە روو: "بەهۆی بوونی ژمارەیەکی زۆر لەبارهەڵگر لە بەردەم سایلۆکان کە گەنمیان هێنابوو بەناچاری پرۆسەی وەرگرتنمان درێژە پێدا تا ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٨/١١ وبەیە کجاری پرۆسەی وەرگرتنی گەنم ڕادەگیرێت".

تائێستا بڕی گەنمی وەرگیراو بەم جۆرەیە:

هەولێر: ١٢٣ هەزار و ٠٤٦ تەن و ١٦٠ کیلۆ.
سلێمانی: ١٤١ هەزار و ٢١٧ تەن و ٤٠٠ کیلۆ.
دهۆک: ٥٨ هەزار و ١٢٣ تەن و ٤٨٠ کیلۆ.

کۆی گشتی گەنمی وەرگیراو لە هەرێمی کوردستان بریتی یە لە ٣٢٢ هەزار و ٣٨٧ تەن و ٤٠ کیلۆ.