سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی نووسه‌ر و ڕووناكبیر ئه‌بووبه‌كر جاف، پرسه‌نامه‌یه‌كی راگه‌یاند و سه‌ره‌خۆشیی له بنه‌ماڵه‌كه‌یان كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11/8/2022، مه‌سرور بارزانی، پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ڕووناک‌بیری ناسراوی کوردستان ئەبووبەکر حەسەن جاف-م بیست،کە ھەمیشە بە نووسین و ھەڵوێستەکانی، داکۆکی لە کوردستان و پرسە نیشتمانییەکان دەکرد.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕاشیگه‌یاندووه: پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ھەمووان ببەخشێت.