ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیا، شاری قامیشلۆی له رۆژئاوای كوردستان، بۆردومان كرد و له هێرشه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك كه‌س بوونه قوربانی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9/8/2022، سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند، "فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیا، ناوچه‌ی باره‌گایه‌كی هه‌سه‌ده‌ی له باكوری قامشلۆ، نزیك له سنووری توركیا، بۆردومان كردووه، به‌هۆیه‌وه سێ چه‌كداری هێزی به‌رگری سه‌ر به هه‌ده‌سه كوژراون و دوو چه‌كداری تری به سه‌ختی بریندار بوون".
لای خۆشیانه‌وه روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، كه له هێرشه‌كه‌ی قامیشلۆدا 4 كه‌س كوژراون، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناو و ناسنامه‌ی كوژراوه‌كان ئاشكرا بكات.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه توركیا ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، به نیازی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازییه بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا.