كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

وەقفی سوننە لە عێراق سەرۆكێكی نوێی هەڵبژارد

ئەمڕۆ دووشەممە دیوانی وەقفی سوننە لە عێراق عوسمان جحێشی بە سەرۆكی دیوانی وەقفەكە لە شوێنی عەبدولخالق عەزاوی هەڵبژارد.

دیوانی وەقفی سوننە لەمبارەیەوە بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە و رای گەیاند ئەمڕۆ دووشەممە لە بارەگای وەقفی سوننەدا، لە مەراسیمێكی هەڤاڵانە و ڕێزدارانەدا، عوسمان جحێشی پۆستی سەرۆكی دیوانی وەقفی سوننەی پێسپێردرا لە شوێنی عەبدولخالق عەزاوی.

بەپێی بەیاننامەكە، عوسمان جحێشی لە ڕێورەسمەكەدا رای گەیاندووە كە بەردەوام دەبێت لەسەر هەمان ڕێبازی چاكەكاری و پاراستنی موسڵمانان بە هێز و ئەمیندارییەتی و بەرپرسیاریەتییەوە، لەگەڵ پێشكەشكردنی باشترین خزمەت بە عێراق و گەلەكەی.