كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەم شێوەیە خۆت لە خەم بەدوور بگرە

 

هەموو مرۆڤێك بەدرێژایی ژیانی تووشی حاڵەتی نەخوازراوی خەمۆكی دەبێت و خەم و دڵەڕاوكێ و هەستە ناخۆشەكان دەروونی داگیر دەكەن.

دەروونناسان پێیان وایە، هەندێكجار شكستێك، یاخود هۆكارێك ئەم حاڵەتە دروست دەكات، بەڵام مرۆڤ دەتوانێ بەسەر ئەو هەستە ناخۆشانەدا زاڵ ببێ، كە باڵی كێشاوە بەسەر دڵ و دەروونیدا.

پرسیارە گرنگەكە لێرەدا دروست دەبێت، چۆن زاڵ بین بەسەر خەمخواردن و ئەو حاڵەتە دەروونییەی تووشی بووین؟

١- هەر كاتێك دڵت پڕ بوو، پێش بە گریانەكانت مەگرە و هەوڵ بدە بگری، چونكە گریان تا رادەیەك هێورت دەكاتەوە.
٢- بە هەموو شێوەیەك دوور بكەوە لەو هۆكارانەی تووشی ئەم حاڵەتەیان كردووی.
٣-لە كاتی خەمۆكیدا مرۆڤ یا زیادەڕۆیی لە خواردندا دەكات، یان بەپێچەوانەوە كەم دەخوات، هەوڵ بدە خواردنت ئاسایی بێت.
٤- هەوڵ بدە رۆژانە لە پاركێكدا بڕۆی و پیاسە بكەیت.
٥- وەرزشێكی ئاسان هەڵبژێرە، تا بەشێك لە كاتەكانی رۆژانەتی پێ پڕ بكەیتەوە.
٦- هەوڵ بدە قەت بێ ئیش نەبیت، چونكە لە بێ ئیشیدا كاتی زیاترت دەبێت بۆ بیركردنەوە لەو خەمەی مێشكتی سەرقاڵ كردووە.