ئەگەرچی چەند رۆژێک بوو بانگەشەی بۆ خۆپێشاندانی سەرتاسەری دەکرد لە هەرێمی کوردستان، بەڵام شاسوار عەبدولواحید لە ماڵەکەی خۆی نەهاتە دەر و بە ئۆنڵاین و بە موبایل بەشداریی کرد.
بەپێی ئەو بەڵگەیەی کە دەست(باس‌نیوز) کەوتووە، دەردەکەوێت کە ئەمڕۆ شاسوار تەنیا بە ئۆنڵاین بەشداریی لەو خۆپێشاندانە کردووە کە خۆی بانگەشەی بۆ دەکرد و لە ماڵەکەی خۆی دەرنەچووە و لە موبایلەکەیەوە سەیری دیمەنەکانی کردووە.
دوای بانگەشەکەی شاسوار، چەند ڕۆژێکە زۆرترین رەخنە ئاراستەی دەکرێ و چالاکوانان وخەڵک بەگشتی بە کەسێکی قۆڵبر و ساختەچی ناوی دەهێنن، تەها سلێمان، نووسەرێکی گەرمیانیەو لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردۆتەوە: ”ئەوەی گوێی لە پەیامەکەی سەرۆکی نەوەی نوێ بووبێ، سەبارەت بە خۆپیشاندان و بەتایبەت بۆ خەڵکی هەولێر، تێدەگات ئەم پیاوە حەرفێک لە سیاسەت و فیکری سیاسی و چەمکی حزب و ستراتیژ و ئامانج و تاکتیکی حزب، جا لە دەسەڵات یان ئۆپۆزسیۆن بێ، نەگەیشتووە“.
جەختیشی كردۆتەوە، شاسوار عەبدولواحید ”حەزی لە دەسەڵات و خۆنواندنە، بەڵام نازانێ چۆن پێی بگات و ناشیگاتێ، تەنیا حەزی لێیە، زۆرجاریش حەز چەپەڵە و جڵەوی نەكەیت، سەرت دەخوا یان بەلایەنی كەمەوە دەتكاتە مەسخەرەی ڕۆژی شەقام و بان و ناو چین و توێژەكانی كۆمەڵگە“.
لای خۆیەوە خەسرۆ هه‌ركى، پارێزه‌رى ڕاوێژكار، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: ”ئه‌وه‌ى شاسوار ده‌یكات وڕێنهیهكه و هیچى تر نییه و ده‌یه‌وێت خۆى ده‌ربخات، نه خه‌ڵكی كوردستان به گشتی و نه گه‌نج و لاوانی كوردستان هێنده ساویلكه‌ن تا شاسوار بتوانێت به كه‌یفی خۆی یاری به عه‌قڵیان بكات، نه كوردستانیش خاڵییه له خه‌ڵكی به‌ئه‌زموون و خاوه‌ن پاشخانی سیاسی، تا ئه‌گه‌ر كه‌سێكی وه‌كوو شاسواری قه‌رزار و ده‌ركه‌وتوو له‌سه‌ر گیرفانی خه‌ڵك و حكوومه‌ت رابه‌رایه‌تیی خه‌ڵك بكات و داوای چاكسازی بكات.“
ئه‌و پارێزه‌ره ڕاشیگه‌یاند: ”شاسوار خۆى له یاسا ڕایكردووه و لایداوه، پاره و موڵكى گشتیى خواردووه و تا ئێستا قه‌رزه‌كانى خه‌ڵك و حكوومه‌تى نه‌داوه‌ته‌وه، به چ روویەك دێت داواى خۆپیشاندان ده‌كات؟ با ئه‌و جارێ یاسا له‌سه‌ر خۆى جێبه‌جێ بكات، جا داواى دادپەروهرى و یه‌كسانى بكات.“
ئەوەی جێگەی ئاماژەیە ئەمڕۆ دوای چەند خولەکێک لە دەستپێکردنی خۆپێشاندان لە شاری سلێمانی، خۆپێشاندان کۆتایی هات، هاوکات لە شاری هەولێر و لەبەردەم قەڵات لە دژی بانگەشەکەی شاسوار، ژمارەیەک هاووڵاتی دەستیان کرد بە شایی و هەڵپەرکێ .