ئاگادارییەك لە بارەی دابەشكردنی مووچە بڵاو كرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئاگادارییەك لە بارەی دابەشكردنی مووچە بڵاو كرایەوە

 

لەبارەی دابەشكردنی مووچەی كەسوكاری شەهیدان، بەرێوەبەرایەتییەك ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە.

بەرێوەبەرایەتیی كاروباری شەهیدان و ئەنفاكراوانی كەركووك، بڵاویكردەوە: "ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 7/8/2022، ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچەی كه‌سوكاری شەهیدان و ئه‌نفالكراوانی كه‌ركووك دەکرێت لە بانکی چه‌رموو له‌ شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، هەروەها لە هەولێریش لە بانكی برایەتی مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفال دەدرێت".

بەپێی لیستی وەزارەتی دارایی سبەی یەکشەممە، مووچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان، لەگەڵ مووچەی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دەدرێ.

لە رۆژی یەكی ئابی 2022، دەستكراوە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حەفتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.