ئه‌گه‌ر مرۆڤ توانای قسه‌کردنی له‌سه‌ر شتێک نه‌بوو، ئه‌وا سه‌رکه‌وتوانەترین کار ئه‌وه‌یه که بێده‌نگیی هه‌ڵبژێرێت. ئه‌گه‌ر مرۆڤ توانای گۆڕینی شتێکی نه‌بوو، ئه‌وا باشتره هه‌وڵی گۆڕینی نه‌دات. ئه‌زموونه‌کانی ژیان هه‌میشه وه‌ک ئامرازێکی سه‌رخستن، لێ کاتێک سه‌رده‌که‌ویته سه‌ره‌وه، ئیدی پێویسته ئه‌م ئامرازه فڕێ بده‌یت، ئه‌مه‌ش به واتای ئه‌وه‌ی که له سه‌رکه‌وتنێکی دیكەدا پێویستت به ئامرازێکی نوێیه، نه‌ک هه‌مان ئامراز.
ئه‌گه‌ر هه‌موو جیهان گڕ بگرێت، ده‌شێت به کێشه‌ی خۆمانی نه‌زانین، لێ پووشێکی کوردستان ئاگری تێبه‌ربێت، پێویسته کزه له جه‌رگی هه‌موانه‌وه بێت. ئه‌مه‌ش به واتای ئه‌وه‌ی، که ئێمه هه‌موو جیهانمان خۆشده‌وێت، لێ پێویسته کوردستان‌مان له هه‌موو جیهان زیاتر خۆش بوێت. خاڵی گرنگی هۆشیاری و سیاسیی تاکی کورد پێویسته هه‌میشه له‌وه‌دا بێت، که توانای بیرکردنه‌وه‌ی هه‌بێت، توانای بیرکردنه‌وه له شتێک، که ڕێگا نادات بیری لێ بکه‌ینه‌وه.
لێره‌دا ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی پێویسته له لوتکه‌ی هه‌موو بیرکردنه‌وه‌کاندا بن، چونکه سه‌دان ساڵه دوژمن وه‌های کردووه که بیرکردنه‌وه لێیان مه‌حاڵ بێت. به‌ڵام ئێمه پێویسته ئه‌م مه‌حاڵیه‌ته تێپه‌ڕێنین. دوژمن به‌ته‌نیا نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌کان نین، به‌ڵکوو هه‌موو شتێک، که له خزمه‌ت و قازانجی ئه‌و نه‌ته‌وه سه‌رده‌ستانه‌دا بێت، دوژمنایه‌تیکردنی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی کورده.
ئێمه پێویسته فێری ئه‌وه بین که بیرکردنه‌وه‌کانمان له ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی ڕه‌وان ده‌رببڕین، چه‌ند ڕه‌وانتر بیر بکه‌ینه‌وه، هێنده زیاتر بیرکردنه‌وه‌کانمان وه‌ک بزمار له ته‌وقی سه‌ری دوژمن ده‌چه‌قێت. ئاخر کورتکردنه‌وه‌ی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی له دژه یه‌کتربووندا، له دژه کوردبووندا، له دژه حکوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووندا ده‌مانکات به ئامرازی ده‌ستی دوژمن. ده‌شێت هه‌ندێک تاکی کورد خۆیان پێ تورک، عه‌ره‌ب یان فارس بێت، لێ دواجار ئه‌مانه هیچ نین جگه له ئامرازی ده‌ستی ئه‌مانه، نه‌ک به‌شێک لەمانه.
ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی، هیچ نین جگه له لۆگیک، هه‌رشتێکیش لۆگیک بوو، خاوه‌نی هه‌لومه‌رجه و شیاوی بوون و ڕوودانه. هه‌ر دژه تێزه‌یه‌کیش دژ به‌م بۆچوونه، هیچ نییه جگه له نالۆگیکی که نه خاوه‌نی هه‌لومه‌رجه و نه شیاوی بوون و ڕوودانه. هه‌موو شتێک له شوێنێکدا وه‌ک فاکت خاوه‌نی ڕوودانه. ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی له کوردستاندا به گشتی و له باشووریشدا به‌تایبه‌تی، هه‌م فاکته و هه‌میش خاوه‌نی ڕوودانه.
بیهێنه به‌رچاوی خۆت، که تۆ کوردستان به به‌تاڵی ده‌هێنیته پێش چاوی خۆت، لێ هه‌رگیز نا‌توانیت ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی به‌بێ کوردستان بهێنیته پێش چاوی خۆت. کوردستان وه‌ک شوێن، هه‌میشه ئارگومێنته بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی. بیهێنه پێش چاوی خۆت، که کوردستان وه‌ک شوێن بوونی نه هه‌بووه و نه هه‌یه، ئیدی لێره‌دا به‌بێ هیچ ماندووبوونێک ئازادی و سه‌ربه‌خۆییش بوونیان نامێنێت، چونکه پێویستییه‌ک و هه‌لومه‌رجێکی لۆگیکی نین.
باشووری کوردستان خاوه‌نی شوێنه، خاوه‌نی کڵێشه‌ی ئۆبیه‌کتیڤی و سوبیه‌کتیڤییه، ئه‌مه‌ش فۆڕمێکی لۆگیکی داوه به باشووری کوردستان، که له ڕێگایه‌وه هه‌م خۆمان وه‌ک کورد خاوه‌نی وێنایه‌کین بۆی و هه‌میش جیهان خۆی خاوه‌نی وێنایه‌که بۆی. تێگه‌یشتن پێویستی به لۆگیکه، هه‌ر بۆیه بۆ گه‌یشتن به تێگه‌یشتن، پێویسته تاک توانای بیرکردنه‌وه‌ی له مه‌حاڵه‌کان هه‌بێت. ده‌رچوون یان لادان له‌م یاسایه، پێچه‌وانه‌که‌ی به‌رهه‌م دێنێت، که ده‌توانم بڵێم، ئێمه‌ی کورد زیاد له هه‌زاران ساڵه ئاشناین پێی.
نیچه له ئاوابوونی خوداکاندا له ئه‌فۆریسمێکیدا ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر مرۆڤ خاوه‌نی (بۆچی)یه‌کانی ژیانی خۆی بوو، ئه‌وا ده‌توانێت زاڵ بێت به‌سه‌ر هه‌موو چۆنیه‌تییه‌کانی ژیانیدا. ئه‌م تێزه تێزێکی له سه‌دا سه‌د ده‌روونناسییه نه‌ک فه‌لسه‌فی. ئه‌م تێزه پێمان ده‌ڵێ، کاتێک تۆ وه‌ک کورد بڕیارت داوه که بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی تێبکۆشیت، چونکه ئازادی و سه‌ربه‌خۆییت ده‌وێت، ئه‌وا بێباکیت له‌و هه‌موو کۆسپه‌ی که دێته سه‌ر ڕێت، چونکه تۆ بڕیاری خۆت داوه، تۆ ده‌زانیت بۆچی ئازادی و سه‌ربه‌خۆییت ده‌وێت، پێچه‌وانه‌که‌شی پێچه‌وانه‌که‌یه‌تی.
ماوه‌ته‌وه بڵێم، با ئه‌وانه‌ی که خاوه‌ن لۆگیکن، لێ نه‌گه‌ڕێن که نه‌وه‌ی نوێ و ڕه‌وته سه‌له‌فی و ئیخوانی و داعشی و چه‌ندین نموونه‌ی دیكەیان ئه‌م تێکۆشانه‌مان بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی لێ بشێوێنن. به‌کارهێنانی هه‌موو هێزێک بۆ ڕێگاگرتن له شێواندنی واتاکانی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی، ڕه‌وا و هه‌قه. ئه‌گه‌ر جیهانی سێیه‌م شوێنێک نه‌بێت بۆ ژیان له دیموکراتییدا، ئه‌وا باشووری کوردستان له هه‌ناوی ئه‌م ئاگره‌ی جیهانی سێ‌دا باخچه‌یه‌کی پڕ گوڵ و گوڵزاره.
نابێت ڕێگا به مێزه‌ر و پۆستاڵی هیچ شاسوارێکی ئیخوانی و سه‌له‌فی و داعشی بدرێت، که ئه‌م باخچه‌یه بشێوێنێت. ئاخر هه‌ر چ شتێک ڕێگا به خۆی بدات ڕه‌وان بدوێت، ئه‌وا ڕه‌وان ده‌دوێت. هه‌موو لێدوانێکی ڕه‌وانیش لۆگیکه، چونکه خاوه‌نی هه‌لومه‌رجه. نرخی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی کورد هه‌لومه‌رجێکی لۆگیکییه، که خاوه‌نی هه‌لومه‌رجه. نرخی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی کورد هه‌لومه‌رجێکی لۆگیکییه، که خاوه‌نی نرخه.
نرخی ئه‌م کاره‌ش له‌وه‌دایه، که تێبگه‌ین له‌وه‌ی که چه‌ند ئاسان به ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی ده‌گه‌ین، ئه‌گه‌ر بێت‌و لۆگیکانه بیر بکه‌ینه‌وه. بیر بکه‌ینه‌وه له‌وه‌ی، که ڕێگا نادات بیری لێ بکه‌ینه‌وه. چونکه دواجار هه‌ر شتێک ڕێگا به خۆی بدات، که بیری لێ بکه‌ینه‌وه، ئه‌وا ده‌توانرێت ڕه‌وان بیری لێ بکرێته‌وه و قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت، به‌ڵام کاتێک که‌سێک نه‌زانێت نرخی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی لە چیدایه، ئه‌وا نه‌ک باشتره، به‌ڵکوو پێویسته بێده‌نگی هه‌ڵبژێرێت. پێویسته هه‌موومان یه‌کتریمان خۆش بوێت، به‌ڵام سه‌د جار له‌وه پێویست‌تر، پێویسته کوردستان‌مان له‌یه‌کتری خۆشتر بووێت. ئازادی و سه‌ربه‌خۆییمان له‌یه‌کتری خۆشتر بووێت.