بەرپرسێكی حكوومەتی عێراقی مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندنی سندووقێكی تایبەت بە بودجە و دارایی دەكات و رایدەگەیانێت، سندووقی نەوەكان پارەی زیادەی بودجەی تێدا هەڵدەگیرێت.
مەزهههر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری ئابووری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فەرمی عێراق رایگه‌یاند: "بیرۆكه‌ی سندووقی نه‌وه‌كان له‌ناوه‌رۆكی مادده‌ی 19 یاسایی كارگێری دارایی فیدڕاڵی هه‌مواركراوی ژماره 6ی ساڵی 2019 هه‌ڵقوڵاوه، كه‌باس لهدامهرزاندنی سندووقی سه‌روه‌ری ده‌كات كه‌پاره‌ی زیاده له‌دوای خه‌رجییه‌كانی یاسایی بودجه‌ی گشتی ساڵانه و كورتهێنان ده‌مێنته‌وه تیایدا هه‌ڵبگیرێت".
ئاماژەی بەوەش دا: "سندووقی سه‌روه‌ری یان سندووقی نه‌وه‌كان، پێویستی به‌بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2022 بۆ ئه‌وه‌ی پێناسه‌ی بكرێت و بنه‌ما و میكانیزمه‌كانی كاركردنی سندووق له‌كۆتایی ساڵی دارایی دیار بكرێن، به‌تایبه‌تی له‌دوایی ئه‌وه‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراق ئاماده‌ی خۆی ده‌ربری بۆ به‌رێوه‌بردنی سندووقه‌كه به‌پشت به‌به‌ستن بهیاسایاكهی، چونكه بانكی ده‌وڵه‌ته و بریكاری داراییهكهشی له‌به‌رێوه‌بردنی هه‌موو وه‌به‌رهێنه داراییه‌كانی ده‌وڵه‌ت".
مەزهههر محه‌مه‌د ساڵح، ئه‌وه‌شی خسته روو، كه "ئه‌مه نابێته رێگر كه وه‌زاره‌تی دارایی ئاماده‌باشی بكات بۆ دارشتنی پلان وبه‌رنامه‌ی به‌رێوه‌بردنی سندووقی سه‌روه‌ری و دانانی ئامانجه وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی بۆ خزمه‌تكردنی گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنی ئابووری".
هه‌روه‌ها دەشڵێت: " پاره زیاده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یاسایی فریاكه‌وتنی ئاسایشی خۆراك و گه‌شه‌پێدانی 1ماره 2ی ساڵی 2022 و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 13ی یاسای كارگێری دارایی ژماره 6ی ساڵی 2019 هه‌مواركراو سه‌باره‌ت بهمهرجداركردنی خه‌رجكردن به‌رێژه‌ی یەك لەسەر دوانزەی له‌كۆی خه‌رجییه‌كانی فیعلی ساڵی 2021 تائێستا له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه كار پێده‌كرێت وه‌كو یه‌ده‌كی پاره هه‌ژمار ده‌كرێت".
راوێژكارەكەی ئابووری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، دووپاتیكرده‌وه، "سندووقی سه‌روه‌ی له‌كاتی دامه‌زراندنی ههردهمێنتهوه په‌یوه‌ستدار به‌مه‌رجێكی پێشوه‌خته ئه‌ویش یاسایی بودجه‌ی گشتییه، به‌ڵام جیا له‌مه پاره زیاده‌كان ده‌مێنه‌وه له‌سه‌ر حیسابێك كه مادده‌كانی سه‌ره‌تای یاسایی ئاسایشی خۆراكی ژماره 2ی ساڵی 2022 ئاماژه‌ی پێداوه تاكۆتایی ساڵی دارایی 2023 ، ئه‌گه‌ر هاتوو یاسایی بودجه په‌سه‌ند نه‌كرا".
ئاشكراشی كرد، "هه‌ر زیاده پاره‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی یاساكان له‌چوار چێوه‌ی یه‌ده‌كی دارایی ساڵی دارایی داهاتوو 2023 خه‌رج ده‌كرێت و به‌شی دیكه‌ش وه‌كو یه‌ده‌كی دارایی بۆ حكومه‌ت ده‌مێنته‌وه تا په‌سندكردنی یاسایی بودجه‌ی گشتی ساڵی 2023، بۆ ئه‌وه‌ی كار بهسندووقی نه‌وه‌كان بكرێت به‌هۆی پێویستی بهیاساییهك له‌نێوان سندۆقی نه‌وه‌كان و بوونی پاره‌ی زیاده به‌رێگای بودجه‌ی ساڵانه ده‌بێت كهپێگیربێت به‌ده‌قه یاساییه‌كان".