شەپۆلێکی خۆڵبارین بەڕێوەیە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

شەپۆلێکی خۆڵبارین بەڕێوەیە

 

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد کە پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەکەن و شەپۆێکی خۆڵبارینیش بەڕێوەیە.

ئەمڕۆ شەممە 6/8/2022، ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە: "لە کاتەکانی سبەی یەکشەمە 7/8/2022 بەدواوە ناوچەکانمان دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری بارستە ھەوایەکی فێنک کە بەسەر دەریای ناوەراستەوە دەگاتە ناوچەکە سەرەتا کاریگەری لەسەر ناوچەکانی رۆژئاوای ھەرێمی کوردستان دەبێت بە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بەرێژەی ٢ پلە و لەناوچەکانی دیکەی ھەرێمدا بەگشتی 1 پلە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکان (ھەولێر 44 بە 31 پلە، سلێمانی 43 بە 29، دھۆک 42 بە 30 پلە، ھەڵەبجە 44 بە 31 پلە، کەرکووک 45 بە 34 پلە) لەناوچەکانی گەرمیان 49 پلە بە 34 پلە دەبێت، لە سنووری ئیدارەی راپەرین 43 بە 31 پلە دەبێت، لە سنووری ئیدارەی سۆران 42 بە 30 پلە دەبێت".

ئاماژەشی بەوەداوە: "ھەر لە ئەنجامی کاریگەری ئەو بارستە ھەوایەوە سبەی لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا بەھۆی زیادبوونی خێرایی با لەناوچە سنوورییەکانی نێوان رۆژئاوای عێراق و سوریا ئەگەری ھاتنی شەپۆلێکی خۆڵبارین بەرەو ناوچەکانمان دەبێت بەرێژەیەکی مامناوەند و بە رێژەیەکی نیمچە چڕیش لەسەر ناوچەکانی سنووری پارێزگای کەرکووک و سەنتەری پارێزگای ھەولێر کاریگەری دەبێت بەگشتی لەنیوەرۆی رۆژی دووشەممەدا 8/8/2022 کاریگەری کەم دەبێتەوە و بەرێژەیەکی کەم تا بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 9/8/2022 تۆز و خۆڵ لەھەوادا دەمێێتەوە و دواتر کۆتایی دێت".

ئەوەشی خستووەتە روو: "کاریگەری ئەم بارستە ھەوا فێنکە لە رۆژی دووشەممەوە 8/8/2022 بەتەواوی دەگاتە سەرناوچەکانمان و پلەکانی گەرما نزمبوونەوەی زیاتری بەسەردا دێت تا رۆژی ھەینی 12/8/2022 کاریگەریەکانی بەردەوامی دەبێت و ئەم مەودایە بەگشتی تێکرای پلەکانی گەرما لە ئاستی ئاسایی ساڵانەی خۆیدا دەبێت".