ئەمڕۆ شەممە 6/8/2022 سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە زانای ئایینی و کەسایەتییەکی ناسراوی پارێزگای دهۆک کرد.
مەلا تەحسین ئیبراھیم دۆسکی، یەکێک لە زانایانی ئایینیی ئیسلام و کەسایەتییەکی ناسراوی پارێزگای دهۆکە ئەمڕۆ شەممە 6/8/2022 لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە پێشوازیی لێ کرا.
سەرچاوەیەکی نزیک لە مەلا تەحسین ئیبراھیم دۆسکی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ''سەردانەکەی ئەمڕۆی مەلا تەحسین ئیبراھیم دۆسکی بۆ لای سەرۆک بارزانی بە مەبەستی وەرگێڕانی کتێبێکی جەنابی سەرۆک بارزانی بە ناوی (بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد) بۆ سەر زمانی عەرەبی بووە''.
مەلا تەحسین ئیبراھیم دۆسکی یەکێک لە زانایانی ئایینیی ئیسلام و کەسایەتییەکی ناسراوی پارێزگای دهۆکە.