تۆ لەمێژە خۆت پێشان داوە! بۆچی خۆت پێشان دەدەیتەوە؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x
جەمال عەبدوڵا 06/08/2022

تۆ لەمێژە خۆت پێشان داوە! بۆچی خۆت پێشان دەدەیتەوە؟

ئەمڕۆ مەوعیدێكمان لەگەڵ خۆپشاندانێكە كە شاسواری سەرۆكی جووڵانەوەی عەبەشەكەنەی نوێ! نزیكەی ھەفتەیەكە لەڕێگەی كەناڵەكانی ڕاگەیاندنی خۆی و ھەندێك نەگبەت و بێئاگا لە ئامانجی ڕاستەقینەی ئەو خۆپێشاندانە، بانگەشەی بۆ دەكەن.

بە حسابی سەرۆكی جووڵانەوەی عەبەشەكەنەی نوێ، ئەمڕۆ لە ھەرێمی كوردستان خۆپێشاندان دەكرێت و سبەی یان ئەوپەڕی ھەفتەیەكی تر، شاسوار وەك شەعبەویەكی یاریپێكراو، دەبێتە ھۆگۆشافیزی كوردستان! سروەش دەبێتە كیم یۆ جۆنگی خوشكی كیم جۆن ئۆنی سەرۆكی كۆریای باكوور و ئیتر شاسوار بێ سروە پەنجە بە ئاودا ناكات و ھەر سروەش پێشنیازی بۆ دەكات كە دوای ئەم خۆپێشاندانە تاقیكردنەوەیەكی ئەتۆمیی تر لە تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی یان لە چەمی سمۆر یان لە چەمی چەمپاراو! بكات بۆ ئەوەی دوژمنان و ناحەزان لەرزیان لێ بنیشێت!

بەڵام خۆ شاسوار و جووڵانەوەی عەبەشەكەنەی نوێ لەمێژە خۆیان پێشان داوە و خۆیان ھەڵماڵیوە، شاسوار و ئەوان! چیان ھەیە كە لەمێژەوە لە دەرەوە نەبێت و نەبینرابێت، واتە پێشان نەدرابێت، ھەتا ئێستا پێویستیان بەوە ھەبێت بێنە دەرەوە و ببینرێن؟

1- ئایا شاسوار و ئەوان، دەیانەوێت بەم ھاتنەدەرەوەیە و بەم گەمەكردنە بە خەڵك و ھەر لە ئێستاوە خۆیان بۆ ھەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان ئامادە بكەن كە جارێ كەس بەوردییش نازانێت كەی ئەو ھەڵبژاردنە دەكرێت؟ ئێ باشە ئەمە دەزانین، ئیتر بەم گەرمایە بۆ خۆت پێشان دەدەیت؟

2- ئایا شاسوار و ئەوان، دەیانەوێت بەم ھاتنەدەرەوەیە بۆ ئاغاكانی خۆیان لە بەغدا و ھەندێكی دیكەی بسەلمێنن كە ئەوان دەتوانن چەند خەڵك بھێننە سەر جادە و لەم ڕێگەیەوە ھێزی خۆیان پێشانی ئاغاكانی خۆیان بدەن بۆ ئەوەی لە بەغدا و لەبەرامبەر ئەم كارەدا، پرۆژەی زیاتر بدەنە نزاری برای؟ ئێ باشە خۆ ئەمەشیان دەزانین، ئیتر بەم گەرمایە بۆ خۆت پێشان دەدەیت؟

3- ئایا شاسوار و ئەوان دەیانەوێت بەم ھاتنەدەرەوەیە بە بەرھەم ساڵح و مالیكی و خەزعەلی بڵێن: ”ئەھا من ئەمڕۆ لە كوردستان چیتان بۆ دەكەم، دە باشە ئێوەش ئاگاتان لەوە بێت كە لە بەغدا چی بۆ من دەكەن؟” ئەمەشیان دەزانین، ئیتر بۆچی بەم گەرمایە ھەندێك خوێنگەرم و ناشارەزامان پێشان دەدەیت؟

خۆش ئەوەیە ئەمڕۆ ئێوارە ھەر كەس لە بازاڕ پیاسەش بكات یان نەخۆش بێت و بچێت بۆ لای دكتۆر، یان دوو كیلۆ تەماتە بكڕێت، یان لە كافێ و ڕیستۆرانتێك لەگەڵ برادەرێكی خۆی دەمەتەقێیەك بكەن، شاسوار بە ھی خۆیانی دەزانێت! ئەی قوڕ بەسەر ئەوەش ئەم پلانەی بۆ دانایت و ئەم تەگبیرەی بۆ كردیت!