چۆمان.. زیاتر لە چوار كیلۆمەتر رێگای هامڵتۆن قیڕ دەكرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

چۆمان.. زیاتر لە چوار كیلۆمەتر رێگای هامڵتۆن قیڕ دەكرێت

لەسەر بودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەست كراوە بە پڕۆژەی قیڕكردنی رێگای سەرەكیی هامڵتۆن (چۆمان- حاجی ئۆمەران) و لە قۆناغی جێبەجێ‌كردندایە. 

ئەندازیار خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری چاككردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە (باسنیوز)ی راگەیاند، لە درێژەی كار  وپڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دوای دابینكردنی گوژمەیەك پارە لەلایەن ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لەلایەن تیمەكانی كەرتی 3ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان، دەست كراوە بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی قیڕتاوكردنی بەشێكی ڕێگای سەرەكیی هامڵتۆن (چۆمان- حاجی ئۆمەران) لە ناحیەی حاجی ئۆمەران، كە زیاتر لە چوار كیلۆمەتر لەخۆ دەگرێت.

ئاشكراشی دەكات: "جگە لە چاككردن و قیڕكردنەوەی ئەو رێگایە، چەندین پڕۆژەی دیكەی رێگاوبان لە بەرنامە و پلاندان و قوناغ بە قۆناغ جێبەجێ‌ دەكرێن”.