بەغدا.. باوکێک بە تۆمەتی فرۆشتنی گورچیلەی کچەکەی دەستگیر کرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەغدا.. باوکێک بە تۆمەتی فرۆشتنی گورچیلەی کچەکەی دەستگیر کرا

''کوڕەکەیشی هاوکاریی کردووە''

دەزگای دژەتاوانی بەغدا دەستگیرکردنی باوکێکی بە تۆمەتی فرۆشتنی گورچیلەی کچەکەی بە هاوکاریی کوڕەکەی لە بەرامبەر بڕە پارەیەکدا ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە ٦ی ئابی ٢٠٢٢، بەڕێوەبەرایەتیی دژەتاوانی بەغدا بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ''دوای ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی دژەتاوانی بەغدا بەشی بازرگانیکردن بە لەشی مرۆڤ لە هەوڵی فرۆشتنی گورچیلەی کچێک لەلایەن باوک  و برایەکەی بە هاوڵاتییەکی شاری دهۆک بە بڕی هەشت ملیۆن دینار، بە زووترین کات دەزگا ئەمنییەکان دوای لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی زانیاری، توانییان دوو تۆمەتبارەکە لە ناوچەی غەزالیەی شاری بەغدا دەستگیر بکەن''.

 ئاماژەی بەوەش دا کە هەردوو تۆمەتبارەکە دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە بۆ فرۆشتنی گورچیلەی کچەکەیان و بەپێی ماددەی 18ی یاسای بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ ڕاگیراون.