هەركاتێك كێشە كەوتبێتە نێوان حكوومەتی تو‌ركیا و عێراق، میساقی میللی لە میدیاكانی تو‌ركیا هاتووەتە بەرباس، بەتایبەت لە میدیاكانی نزیك لە پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكەپە). ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەركۆماری تو‌ركیا، زۆر جار لە میدیاكانەوە نایشارێتەوە كە تو‌ركیا مەبەستیەتی سنوورەكانی بگەڕێتەوە بۆ میساقی میللی، بەڵام چۆن دەتوانێت بیخاتە واری پڕاكتیكەوە، ئەمەیان زەحمەتییەكی گەورەیە. ئەردۆغان هەمیشە دەڵێت: ''سنووری دەوڵەتی عوسمانی دوو ملیۆن كیلۆمەتر بووە، ئێستا بووەتە 700 هەزار کیلۆمەتر، ئەمە چۆن قبووڵ كراوە“.
دوای هاتنی گرووپی تیرۆریستیی داعش بۆ مووسڵ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری عێراق، وشه‌ی (میساقی میللی) له‌لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانه‌وه هاته‌وه به‌رباس. ئه‌گه‌رچی (میساقی میللی) 100 ساڵی به‌سه‌ردا تێ په‌ڕیوه، به‌ڵام تو‌ركیا تاوه‌كوو ئێستاش خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینێت کە له چوارچێوه‌ی (میساقی میللی)دا سنووره‌كانی فراوانتر بكاته‌وه.
ڕه‌نگه زۆرێك له خوێنه‌ران زانیاری‌یان له‌سه‌ر (میساقی میللی) نه‌بێت، یاخود نه‌زانن مه‌به‌ستی ئه‌ردۆغان چییه كه له ماوه‌ی مانگێكدا دوو جار باس له (میساقی میللی) بكات و هه‌ڕه‌شه‌ی جێبه‌جێكردنی بكات؟ ئایا ئه‌و (میساقی میللی)یه چ زیان، یان سوودێكی بۆ كورد هه‌یه؟
یه‌كێك له‌و بڕیارانه‌ی سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان شانازیی پێوه ده‌كه‌ن و وه‌كوو ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ باسی ده‌كه‌ن (میساقی میللی)یه. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سنووری تو‌ركیا دیاری كراوه كه توركیای ئێستا تێ ده‌په‌ڕێنێت بۆ ناو سووریا و عێراق و شاره‌كانی حه‌ڵه‌ب و مووسڵ و كه‌ركووك و هه‌ولێر و سلێمانییش ده‌گرێته‌وه. واتا تو‌ركیا ئه‌و مافه‌ی هه‌یه نه‌یه‌ڵێت ئه‌و شارانه له‌لایه‌ن هیچ لایه‌نێكه‌وه داگیر بكرێت و سه‌ربازی بۆ بجولێنێت، هه‌ربۆیه كاتێك ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ ده‌ستی پێ كرد، تو‌ركیا داكۆكی ده‌كرد له‌وه‌ی ئه‌ویش به‌شداریی تێدا بكات و ڕۆڵی هه‌بێت. پەلاماردانی عەفرین و چەند ناوچەیەكی تری سووریا، هەر پەیوەندیی بەو خەونەوە هەیە، كە تو‌ركیا هەیەتی بۆ ئایندە و فراوانكردنی سنوورەكانی، بەڵام دەستی نەگەیشتە حەڵەب.
دوای شه‌ڕی ڕزگاریی تو‌ركیا، (میساقی میللی) وه‌كوو مانفێستێكی سیاسیی تو‌ركیا ته‌ماشا ده‌كرێت. له 28/1/1920یش به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی عوسمانییه‌كان قبووڵ كراوه و سنووره‌كانی توركیای تێدا دیاری كراوه.
مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتوركیش یه‌كێك بووه له‌و سه‌رۆكانه‌ی ده‌ستێكی باڵای هه‌بووه له‌و بڕیاره‌دا و شانازیشی پێوه كردووه و له توركیشدا به مانای (سوێندی نه‌ته‌وه‌یی) له‌و بڕیاره‌یان ڕوانیوه.
ناوه‌ڕۆكی (میساقی) میللی لە حەوت مادده پێك هاتووه کە بریتین لە:
1. له كاتی ئیمزاكردنی ئاگربه‌ستی (مۆندرۆس)، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا نه‌گیراوه، به‌دڵنیاییه‌وه خاكی توركیایه و پارچه ناكرێت.
2. ئه‌گه‌ر پێویست بكات له (كارس، ئه‌رده‌هان، باتوم) ڕیفراندۆم ئه‌نجام بدرێت.
3. عه‌ره‌به‌كان خۆیان ئاینده‌ی خۆیان دیاری ده‌كه‌ن (ئه‌و شوێنه‌شی زۆرینه عه‌ره‌ب بێت ڕیفراندۆمی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت).
4. ته‌نیا ڕیفراندۆم ئاینده‌ی ڕۆژئاوای (تو‌ركیا) دیاری ده‌كات.
5. له كاتی فه‌راهه‌مكردنی ئاسایشی ئیستا‌نبوڵ و مارمه‌را له‌لایه‌ن خه‌لافه‌ته‌وه، ئیدی قوڕگی ئه‌و شوێنانه ده‌كرێته‌وه.
6. كه‌مینه‌كان له وڵاتانی تر، واتا ئه‌و شوێنانه‌ی تورك كه‌مینه‌ن ده‌بێت مافیان بدرێتێ و به‌فه‌رمییش بكرێت.
7. پێشكه‌وتنه‌كانمان له‌ڕووی سیاسی و داراییەوە قه‌بووڵ ناكرێت سنووردار بكرێت و به‌ربه‌ستی بۆ دروست بكرێت.
مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك، له ساڵی 1920 كاتێك له‌ناو په‌رله‌مان وتارێكی پێشكه‌ش كرد و له 30-1-1923 به هه‌مان شێوه له‌ناو په‌رله‌مان وتارێكی له‌باره‌ی (میساقی میللی) پێشكه‌ش كرد، به‌ئاشكرا كه‌ركووك و مووسڵ و هه‌ولێر و سلێمانیی خسته ناو ئه‌و سنووره‌ی میساقه‌وه كه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
"ئه‌م سنووره له باكووری كه‌نداوی ئیسكه‌نده‌رۆنه‌وه بۆ ئه‌نتاكیا و حه‌ڵه‌ب ده‌چێت، تا ده‌گاته جه‌رابلووس و باكووری ڕووباری فورات. له‌وێشه‌وه بۆ دێره‌زوور و پاشان مووسڵ و كه‌ركووك و سلێمانی و هه‌ولێریش ده‌گرێته‌وه".
چ سوودێكی بۆ كورد هه‌یه
میدیاكانی تو‌ركیا تیشك ده‌خه‌نه سه‌ر وتاره‌كه‌ی ئه‌تاتورك له‌وباره‌یه‌وه به‌وه‌ی گوتویه‌تی، ئه‌م سنوورانه له‌لایه‌ن هێزی سه‌ربازیی توركیاوه به‌رگری لێ ده‌كرێت، له هه‌مان كاتدا نه‌ته‌وه‌ی كورد و توركی تێدا نیشته‌جێیه و ده‌پارێزرێن و ئه‌وان پارچه‌یه‌كن له‌و خاكه.
بۆیه حكوومه‌تی تو‌ركیا به پشتبه‌ستن به‌و وتاره‌ی ئه‌تاتورك، پێیان وایه هه‌روه‌كوو چۆن كه‌ركووك بۆ تو‌ركیا هه‌ستیاره، به هه‌مان شێوه بۆ كوردیش خاكێكی هه‌ستیاره و ئه‌تاتوركیش پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه كه كورد و تورك خاوه‌نی ئه‌و خاكه‌ن.
بەڵام بەهۆی ئەوەی، نەژادپەرستەكانی تو‌ركیا لەناو پەرلەمان بوونەتە هاوپەیمانی ئەردۆغان، بۆیە كاتێك دێنە سەر مافی كورد، چاویان دەگرن و گوێشیان كەڕ دەكەن، ئەوان دەڵێن كەركووك تەواو شارێكی توركمانییە و كورد هیچ مافێكی پێوە نییە.
بەگوێرەی ئەو شرۆڤانەی لە میدیاكانی توركیادا ئەنجام دەدرێت، جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانی بەسەردا دێت و تو‌ركیا ترسی هەیە سنوورەكەی بەرتەسک و بچووك بكرێتەوە، بۆیە هێزی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان و باشووری كوردستان و لیبیا و سوودان ناردووە، دەیەوێت بڵێت تو‌ركیا خاوەن هێزە و بەئاسانی دەستبەرداری سنوورەكانی نابێت. هەمیشەش ئەوە بە بیر ڕۆژئاوا دەهێننەوە، كە میساقی میللی بۆ ئەوان سوێندنی نەتەوەییە و دەستبەرداری نابن.