هاوپەیمانیی نیشتمانی: هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان واتە مانەوەی بەرهەم ساڵح لە پۆستی سەركۆمارییدا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

هاوپەیمانیی نیشتمانی: هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان واتە مانەوەی بەرهەم ساڵح لە پۆستی سەركۆمارییدا

 

هاوپەیمانیی نیشتمانیی كە پێشتر لە لایەن خودی بەرهەم ساڵحەوە دامەزراوە، هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق دەربڕی و ئاشكرای كرد كە ئەم داواكارییە، بە مانای ”مانەوەی بەرهەم ساڵح لە پۆستی سەركۆماری“ دێت.

حوسێن ئەحمەد، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نیشتمانیی لە لێدوانێكی نووسراودا ئاماژەی بە داواكارییەكەی موقتەدا سەدر، ڕێبەری رەوتی سەدر بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق كرد و ئاماژەی بەوە كرد: ”ئەوەی ئامانجی گەڕانەوەی ئاسایشە بۆ عێراق و دەستەبەرکردنی ژیانێکی لەباربێت بۆ هاووڵاتیانی ستەمدیدەی عێراق، پشتگیری لە وەها داوایەک ناکات“.

جەختیشی كردۆتەوە كە ”ئەوەی ئێستا بۆ عێراق گونجاو بێت و فریادڕەسی خەڵکەکەی بێت، دەستبردنە بۆ دۆسیەی قەڵاچۆکردنی گەندەڵی و فەسادی ئابووری، هەروەها دەرکێشانی ڕەگوڕیشەکانی چەوساندنەوەی قۆرخکاریی حزبییە لە ناو جومگە هەستیارەكانی حكوومەتدا.

حکوومەت کێشەی ئێستا و داھاتووی عێراقە، نەک پەرلەمانی عێراق“.

گوتەبێژەكەی هاوپەیمانیی نیشتمانی هەڵوێستی حزبەكەی لەبارەی ئەو داوایە راگەیاندووە و ئاماژەی بەوە داوە: ”چارەسەری گرفتەکانی ئەمڕۆی ناوخۆی عێراق، بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گونجاو نییە، بەڵکو ئەم ڕێگەیە بە وەسیلەیەک دەزانین بۆ هێشتنەوەی حكوومەت بەتەواوی و درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتیی موستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەرهەم ساڵح، سەرکۆماری عێراق بۆ ساڵ و نیوێکی دیکە“.

دووپاتیشی كردۆتەوە كە باشترین بژارە لەبەردەم لایەنە ساسییەکانی عێراق، سەر پێ خستنی  چاکسازیی بنەڕەتییە لە دام و دەزگاکانی حكوومەت و سزادانی گەندەڵکارانە لەبەرچاو هەموان، لەگەڵ ”دروستکردنی حکوومەتێکی بێلایەنی ناحزبی“.