خانەقین.. لەدژی كەمیی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان گردبوونەوەیەكی ناڕەزایی بەڕێوە دەچێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

خانەقین.. لەدژی كەمیی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان گردبوونەوەیەكی ناڕەزایی بەڕێوە دەچێت

لە دژی كەمیی خزمەتگوزارییەكان، بەشێك لە هاووڵاتییانی قەزای خانەقین، گردبونەوەیەكی ناڕەزایی بەڕێوە دەبەن و ڕێگەی نێوان خانەقین و كەلاریان داخست.

ئەمڕۆ شەممە 6ی 8ی 2022، بەشێك لە هاووڵاتییانی خانەقین، لە ناوچەی مێخاس، لە سنووری خانەقین گردبونەوەیەكی ناڕەزایی بەرێوە دەبەن دژ بە كەمیی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان لە قەزای خانەقین و دەوروبەری و ئەو هاووڵاتییانە ڕێگەی سەرەكیی نێوان خانەقین و كەلاریان داخست.

بەپێی زانیارییەكانی (باسنیوز) داواكاریی هاووڵاتیان ئەوەیە كە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی زیاد بكرێت كە بەم وەزری هاوینە زیاتر لە هەفتەیەكە ڕۆژانە كەمتر لە 10 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی لە سنووری خانەقین هەیە، هەروەها بەشێك لە ناوچەكانی خانەقین تووشی گرفتی كەمئاوی بوونەتەوە و وێڕای ئەوەش خزمەتگوزارییەكانی تر وەك پێویست نین، بۆیە هاووڵاتیان داوا دەكەن كە دۆخی خزمەتگوزارییەكان باش بكرێت''.

قەزای خانەقین ناوچەیەكی كوردستانییە و لە ڕووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای دیالەیە و لەڕووی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانەوە فەرامۆش كراوە.