ماوەت.. سندووقی کۆمەڵایەتی بۆ گەشەپێدان، بودجە بۆ پڕۆژەى خزمەتگوزاریى گوندێک دابین دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ماوەت.. سندووقی کۆمەڵایەتی بۆ گەشەپێدان، بودجە بۆ پڕۆژەى خزمەتگوزاریى گوندێک دابین دەکات

" پڕۆژەکە لەسەر خواستى خۆیان دەبێت"

قایمقامى ماوەت ڕایگەیاند، سندووقى گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى نزیکەى 600 ملیۆن دینارى بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەیەکى خزمەتگزاریى گوندێکى سنوورەکەیان دابین کردووە و ئەوانیش لەسەر خواستى گوندەکە پڕۆژەکەیان بۆ جێبەجێ دەکەن.

کامەران حەسەن، قایمقامى ماوەت بە (باسنیوز)ى ڕاگەیاند: "سندووقی کۆمەڵایەتی بۆ گەشەپێدان کە لەلایەن سندووقی دراوی نێودەوڵەتییەوە بودجەکەى دابین دەکرێت و تایبەتە بە پێشکەشکردنی پڕۆژە بە ژمارەیەک گوند، بڕى نزیکەى 600 ملیۆن دینارى بۆ گوندی سوورەقەڵات لە سنوورى قەزاى ماوەت دابین کرد".

گوتیشى: "بۆ ئەو مەبەستە ئێمە وەک قایمقامیەتی قەزای ماوەت بەشدارین لە ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە و خەڵکی گوندەکەمان کۆ کردووەتەوە و دوو فۆڕممان پێ داون، یەکێکیان ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنێکە بۆ سەرپەرشتی و نوێنەرایەتیی ئەو پڕۆژانە، دووەمیان بۆ ھەڵبژاردنی جۆری پڕۆژەکانە لەلایەن دانیشتوانی گوندەکەوە، کە دواى دیاریکردنى پڕۆژەکە و ڕێکارى پێویست پڕۆژەکەیان بۆ دەکەوێتە وارى جێبەجێکردنەوە''.