لەسەر بودجەی ئیداری سەربەخۆی سۆران دەست كراوە بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی قیرتاوكردنی شەقامی 20 مەتریی بازاڕی گشتیی قەزای سۆران و شەقامی 25 مەتریی گەڕەكی ڕاپەرین.
مەغدید عەریف ئەحمەد، قایمقامی قەزای سۆران بەوەكالەت، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: لە درێژەی كار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا دەستمان كردووە بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی قیرتاوكردنی شەقامی 20 مەتریی بازاڕی گشتیی قەزای سۆران و شەقامی 25 مەتریی گەڕەكی ڕاپەرین لە شاری سۆران و تەواوكردنیان خزمەتێكی بەرچاو بە هاووڵاتییان دەگەیەنێت".
قایمقامی قەزای سۆران گوتیشی: ''ئەم پڕۆژانە لەسەر بودجەی ئیداری سەربەخۆی سۆران، بە گوژمەی 488 ملیۆن و 540 هەزار دینار جێبەجێ دەكرێن''.