ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس: مرۆڤایەتی خەریکە گەمە بە چەکی سوار دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس: مرۆڤایەتی خەریکە گەمە بە چەکی سوار دەکات

ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، لە ڕێوڕەسمێکدا کە بە بۆنەی یادی قوربانیانی بۆردومانە ناوکییەکەی ژاپۆن لە ساڵی 1945دا بەڕێوە چوو، داوای لە وڵاتانی جیهان کرد جارێکی دیکە پابەندیی خۆیان بۆ لەناوبردنی چەکی ناوکی نیشان بدەن.

سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە وتارێکیدا لە شاری هێرۆشیمای ژاپۆن گوتی، وڵاتان دەستیان بە کێبڕکێی بەدەستهێنانی چەکی نوێ کردووە و هۆشداریی ئەوەی دا کە ''مرۆڤایەتی خەریکە گەمە بە چەکی سوار دەکات'' و ''قەیرانە هێزەکییەکان بۆ ڕوودانی کارەساتێکی ناوکی لە سەرانسەری جیهاندا ڕوویان لە پەرەسەندن کردووە''.

ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس بە ئاماژەی ناڕاستەوخۆ بۆ ڕووسیا گوتی، پەنابردن بۆ جەنگی ناوکی لەلایەن ئەو وڵاتانەوە کە چەکی ناوکییان هەیە، قبووڵ ناکرێت.

ڤلادیمیر پووتین، سەرکۆماری ڕووسیا لەم ڕۆژانەی دواییدا ڕایگەیاند، ''هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی ناوکی''ی وڵاتەکەی کە چەکی ناوکییان لەبەردەستدایە، دەیانخاتە ''باری ئامادەباشیی تایبەتی جەنگەوە''.