كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

رۆژێك كرایه‌ پشووی فه‌رمی و ڕوونکردنەوە لەبارەی دابەشکردنی مووچە لەو ڕۆژە دەدرێ

 بەبۆنەی عاشووراوە، ڕۆژی دووشەممە لە هەرێمی كوردستان پشووی فەمی دەبێت و بۆ دابەشکردنی مووچەش لەو ڕۆژە ڕوونکردنەوە و زانیاری دەخرێتە ڕوو.

بەپێی رۆژژمێری فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی دووشەممە 8ی ئابی 2022، بەبۆنەی عاشووراوە پشووی فەرمیی دەبێت لە دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی كوردستان.

بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچە، ڕۆژی 8ی ئاب دیاری کراوە، كە وەزارەتی دارایی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش بکات.

مه‌ریوان به‌گۆك، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى دیوانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ به ‌(باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لەگەڵ وەزارەتی دارایی سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە لەسەر هێڵین، بەڵکوو چارەیەک بکرێت و وێڕای پشوو، مووچە لە دووشەممە بدرێ نەک سێشەممە".

لای خۆیەوە، ئەشرەف محەمەد، بەرپرسی گەنجینەی سلێمانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بۆ ئەوەی گەنجینە و بانکەکان لە ڕۆژانی پشوو دەوام بکەن، دەبێ فەرمان لەلایەن وەزارەتەوە بۆمان بێت، تا ئێستا فەرمانمان بۆ نەهاتووە، چاوەڕێی ڕۆژی یەکشەممە دەکەین ئاگادار بکرێینەوە، كە مووچە بدرێ یان نەدرێ".

No description available.