لە ڕانیە ئۆتۆمبیلێك سووتا و چوار کەس بوونە قوربانی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لە ڕانیە ئۆتۆمبیلێك سووتا و چوار کەس بوونە قوربانی

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى له‌سه‌ر ڕێگه‌ى چوارقوڕنه‌ بۆ دوكان لە نزیك گوندى قه‌مته‌ران ڕووداوێکی هاتوچۆ بووە هۆی كەوتنەوەی ژمارەیەک قوربانی.

عەلی عەبدوڵڵا گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی ڕاپەڕین بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبیلێكى جۆری هۆندای لە نزیک گوندی قەمتەرانی ناحیەی چوارقوڕنە وه‌رگه‌ڕا و له‌ ئه‌نجامدا ئاگر له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ربوو، بەم ‌هۆیه‌وه‌ شوفێره‌كه‌ گیانى له‌ده‌ست دا.

گوتیشی هاوکات سێ کەسی دیکەی ناو ئۆتۆمبیلەکە بریندار بوون و بەمەستی چارەسەر گەیەندرانە نەخۆشخانە.

باسی لەوەش کرد تەواوی قوربانییەکان ئەندامی یەک خێزانن.