وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى گوردستان ڕای گه‌یاند له سێ ڕۆژى داهاتوودا پله‌كانى گه‌رما تا چوار پله داده‌به‌زن.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، لە ڕۆژی دووشەممەى داهاتووه‌وه پلەکانی گەرما بە نزیکەی دوو تا چوار پلە نزم دەبێتەوە و کاریگەری لاواز دەبێت.
هەروەها بەرزترین پلەکانی گەرما لە سەنتەری پارێزگاکان نزم دەبێتەوە و دەگاتە ئاستی ئاسایی خۆی بە شێوەیەک لە سەنتەری شارى ھەولێر بۆ 41 یان 42 پلەی سیلیزی و سەنتەری شارى سلێمانی 40 یان 41 پلەی سیلیزی و دھۆک 40 یان 41 پلەی سیلیزی ھەڵەبجە 42 یان 43 پلەی سیلیزی کەرکووک 43 یان 44 پلەی سیلیزی دەبێت.