ئەمڕۆ هەینی شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا لەبارەی سەردانەكەیان بۆ ئەمریكا رای گه‌یاند سەردانەكەیان به‌رهه‌مدار بووه و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی وڵاته‌كه كۆبوونه‌ته‌وه و باسی سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستانیان كردووە، لەبارەی پێكهێنانی لیوا هاوبەشەكانیش لەگەڵ عێراق، رای گەیاند كە له عێراق هه‌ر كارێك دێته پێشه‌وه گرفتی بۆ دروست ده‌كرێ.
وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پرۆسه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه كاری له‌پێشینه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌تی، ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی دیكه‌ش پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه و هێزی پێشمه‌رگه پێویسته ببێته هێزێكی نیزامی كوردستانی.
گوتیشی ئه‌مه‌ریكییه‌كان به راشكاوانه پێیانگوتوون، ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی چاكسازی له هێزی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی نه‌چێته پێشه‌وه، هاوكاری و پشتیوانییه‌كانیان، كه پڕچه‌ككردنی هێزی پێشمه‌رگه و هاوكاری دیكه ده‌گرێته‌وه، راده‌گرن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و چاكسازی هه‌نگاوی باشی ناوه، ئه‌مه‌ریكاییه‌كانیش له‌و هه‌نگاوه خۆشحاڵیی خۆیان ده‌ربڕی، پشتگیریشیان كردین، كه ئه‌و هه‌نگاوانه، هه‌نگاوی گه‌وره‌تر و فراوانتری به‌دوادابێت.
له‌باره‌ی دروستكردنی لیوا هاوبه‌شه‌كان، شۆڕش ئیسماعیل ئاشكرای كرد، ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان ئه‌م لیوایانه هه‌رچی زووتره دروست بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له مه‌ترسی و جووڵه‌كانی چه‌كدارانی داعش بگرن، كه له‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منی تێدایه.
ئاشكراشی كرد، له عێراق هه‌ر كارێك دێته پێشه‌وه، ده‌یان گرفتی بۆ دروست ده‌كرێت، ئه‌وان چه‌ندان داواكارییان هه‌بووه، ئێمه هه‌موومان جێبه‌جێ كردووه، ئه‌وه عێراقی ئێستایه، هه‌تا كارێك جێبه‌جێ ده‌بێت، ماندووبوون و چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆری پێویسته.