حکوومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی گومرگی بڵاو دەکاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

حکوومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی گومرگی بڵاو دەکاتەوە

حکوومەتی هەرێمی کوردستان وردەکاری داهاتی گومرگ بڵاو دەکاتەوە و ئاشکرای دەکات،داهاتی گومرگ ساڵی 2016بڕی  563 ملیار دینار بووە و ئێستا گەیشتووەتە نزیکی تریلیۆنێک و 700ملیار دینار.

 فەرمانگەی میدیا و زانیاری،هەرێمی کوردستان،بڵاوی کرداوە"  کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەرەتای دەستبەکاربوونیەوە هەنگاوی جدی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لە سەرجەم سێکتەرەکاندا هەڵگرتووە و تاوەکو ئێستاش کاری زۆر باشی لەو بوارەدا کردووە وچاکسازییەکان کاریگەری زۆری لەسەر کەمکردنەوەی خەرجییەکان و زیادکردنی داهاتەکان هەبووە، بە تایبەت لە بواری باج و گومرگ و لە ئێستاشدا داهاتی باج و گومرگ بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو چەند بەرامبەر زیادبووە، بەبێ ئەوەی هیچ بڕێک لە وەرگرتنی باج زیاد کرابێت".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ئاماژە بەوەکراوە، بەپێی داتاکان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، داهاتی گومرگ چەند بەرامبەر زیادیکردووە. ئەویش بەمشێوەیە:

لە ساڵی 2016 داهاتی گومرگ 563 ملیار دینار بووە، لە ساڵی 2017 بووە بە .746 ملیار دینار و لە ساڵی 2018 زیادی کردووە بۆ .956 ملیار دینار و لە ساڵی 2019 بڕەکە بووە بە 1.566 تریلیۆن دینار و لە ساڵی 2020 بڕەکە بووە بە 1.408 تریلیۆن دینار و لە ساڵی 2021 بۆ  تریلیۆنێک و 791 ملیار دینار زیادی کردووە

 جەختیش لەسەر ئەوەکراوەتەوە  لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی2022یش داهاتی گومرگی هەرێمی کوردستان 848 ملیار دینار بووە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات هۆکارەکانی زیاد بوونی داهاتی گومرکی بۆ چەند خاڵێک گەڕاندووەتەوە کە ئەوانیش:

  • ئازادکردنی کاری بازرگانی و تڕانزێت.
  • نەهێشتنی قۆرخکاری.
  • بەئەلیکترۆنیکردنی سیستەمی گومرگ لە دەروازە و فڕۆکەخانەکان.
  • کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری گومرگ.

هەروەکوو  هاتووە"سەبارەت بە زیادبوونی داهاتی باجیش کە هیچ گۆڕانکاریەک لە بڕەکەی دا نەکراوە، بەڵام لە ساڵانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی باج بەشێوەیەکی بەرچاو زیادبوونی بەخۆیەوە بینیوە ئەوەش بەهۆی رێکخستنەوەی باج و پابەند کردنی کۆمپانیا گەورەکان بە پێدانی باج.

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی 2016 دا داهاتی باج 179 ملیار دینار بووە، لە ساڵی 2017 دا ئەو بڕە بۆ 206.6 ملیار دینار و لە ساڵی 2018 بۆ 308.5 ملیار دینار و لە ساڵی 2019 دا بۆ 627.4 ملیار دینار زیادی کردووە، بەڵام لە ساڵی 2020 بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بڕەکەی بۆ 578 ملیار دینار کەمبووەتەوە و لە ساڵی 2021 یشدا بووە بە 796.2 ملیار دینار و تەنیا لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2022 یش 418.8 ملیار دینار داهاتی باج لە هەرێمی کوردستان کۆکراوەتەوە.

فەرمانگەی میدیا و  زانیاری باسی لەوەش کردووە،وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان زیادبوونی داهاتی باج بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێنێتەوە لەوانەش:

  • هەڵوەشاندنەوەی لێخۆشبوونە نایاساییەکان.
  • میکانیزمی نوێ بۆ رێگری کردن لە پێدانی باج.
  • دەرکردنی رێنمایی و دیاریکردنی سزا.
  • جێبەجێکردنی یاسای باج وەك خۆی.