كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لە كەركووك فەرمانبەرێك بە چەقۆ كوژرا

 لە شاری كەركووك فەرمانبەرێكی شارەوانی بە چەقۆ كوژرا و  تەرمەكەی بۆ توێكاری پزیشكی گەیاندرایە نەخۆشخانەی ئازادی كەركووك.

بەپێی زانیارییەكانی (باسنیوز) درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە كەركووك فەرمانبەرێكی بەشی نەهێشتنی زیادەڕۆی لە كەرتی چواری شارەوانی كەركووك بەناوی ئەحمەد موحسین، بە چەقۆ كوژراوە و پاشان بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لەلایەن چەند كەسێكەوە تەرمەكەی گەیاندراوەتە نەخۆشخانەی ئازادی كەركووك.

ئەوەش زاندراوە ئەو كەسانەی كە تەرمەكەیان هێناوەتە نەخۆشخانە ڕاگیراون بەمەبەستی زانینی هۆكارەكانی كوشتنی ئەو پیاوە، بەڵام هێشتا نەزاندراوە هۆكارەكەی بۆچی دەگەڕێتەوە و بكەرانی كوشتنی ئەو كەسە بە چەقۆ بۆچی دەگەڕێتەوە.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر (باسنیوز) پەیوەندی بە موقەدەم عامر نووری شوانی، گوتەبێژی پۆلیسی كەركووك كرد، بەڵام پەوەندییەكان بەردەست نەبوون.