ئەمشەوی پێنجشەممە لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگەی نێوان كەركووك و تەقتەق، دوو كەس گیانیان لەدەست دا كە كوڕ و باوكێك بوون، دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
ڕووداوەكە لەسەر پردی شەهید شێرکۆ شوانی بووە لە ناوچەی شیوەسوور لەسەر ڕێگای کەرکووک-تەقتەق، لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێكی پاترۆڵدا.
دوو كەسەكەی لە ڕووداوەكەدا بریندار بوون، ئەندامی هەمان خێزانن و برینی یەکێکیان سەختە و بەم هۆیەوە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئازادی لە کەرکووک.