“گۆڕان تا ئێستا هه‌ڵوێستی دژی كۆمه‌ڵ نه‌بووه، هێرشه‌كانیان بەردەوام بن قسه‌ی جدییمان ده‌بێت”
ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، وه‌ڵامی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ده‌داته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه كۆمه‌ڵی دادگەری، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی له هه‌ستیارترین كاتدا جێ هێشت و گۆڕان تا ئێستا هه‌ڵوێستی دژی كۆمه‌ڵ نه‌بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی هێرشه‌كانیان قسه‌ی جدییمان ده‌بێت.
عه‌بدوڵا قادر فەقێ برایم، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان، بۆ (باس‌نیوز) گوتی: "ئه‌و به‌یاننامه‌یەی كۆمەڵ ده‌ریانكردووه بابه‌تێكی سیاسییه، ئێمه نازانین ئەگه‌ر ئه‌و پیاوه‌ی كه مامۆستای هۆشیاری كوشتووه، سزاكه‌ی وه‌رگرتبێت و بەردەوام بێ لە وەرگرتنی، دواتر لەپای سەرکەوتنی لە خوێندندا خه‌ڵات بكرێت، چ گرفتێكه؟ له روانگه‌ی مرۆڤایه‌تییه‌وه ئه‌و بكوژه له زیندانه و ئێستاش باجی تاوانه‌كه‌ی ده‌دات، به‌ڵام هه‌رچییه‌ك بێت ئه‌گه‌ر بكوژیش بێت هه‌ر مرۆڤه و مافی هه‌یه بخوێنێت، كه له‌و شوێنه سه‌ركه‌وتنی هێناوه و ده‌بێت پاداشت بكرێت، نه‌ك له‌به‌ر تاوانه‌كه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه له بوارێك سه‌ركه‌وتوو بووه، مانای وایە وه‌زاره‌ته‌كه له كار و چالاكیی ئه‌و وه‌زیره‌دا چالاكه، بۆیه كراوه‌ته قامچی سیاسی و بەئامانج گیراوە”.
گوتیشی: "ئه‌وان به‌ناوی ئیسلامییه‌وه ئه‌میره‌كه‌یان ژنی چواره‌می هێناوه و خۆشیان دەڵێن شه‌رعیان جێبه‌جێ كردووه، به‌ڵام دڵنیا بن له ژنی 5ەمدا، كه پێچەوانەی ئیسلامه، ئه‌وكاته ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش باسیان نه‌كه‌ین، خه‌ڵكی دیكه هه‌یه ئه‌و باسه بكات، تا برینیان بكولێته‌وه و بیانتاسێنێت”.
ئەو ئه‌ندامەی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان راشیگه‌یاند: “له به‌رژه‌وه‌ندیی كۆمه‌ڵ و مامۆستا عه‌لی باپیردا نییه له‌و دۆخه‌كه دژایه‌تیی گۆڕان بكه‌ن، هه‌رچه‌نده دوو سێ جار شتیان كردووه، كاتێك ئێمه له شه‌قام بووین و كاك نه‌وشیروان له شه‌قام بوو، ئێستاش گۆڕان له شه‌قام نه‌ماوه و ئۆپۆزسیۆنیش نه‌ماوه، ئه‌وانیش چی ده‌كه‌ن، ده‌بێت ئه‌و شتانه بوروژێنن، كه گۆڕان ئاوا و ئاوایه، گۆڕان هه‌ڵوێستی دیاره و تا كۆتایی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی به‌رده‌وامه، ئێمه له هیچ كاتێك كۆمه‌ڵمان جێنه‌هێشتووه، بەڵام كۆمه‌ڵ ئێمه‌ی به‌جێهێشتووه و ئه‌و بۆشاییەی دروست بووه، كۆمه‌ڵ لێی به‌رپرسیاره نه‌ك ئێمه”.