چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعی چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعی چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد

ئەمشەوی پێنجشەممە سەركردەكانی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعی لە كۆبوونەوەیەكدا ژمارەیەك بڕیاری نوێیان دەركرد، ئەمەش لەپێناو دەرچوون لەو تەنگژە نوێیەی لە دوای وتارەكەی دوێنێی موقتەدا سەدر ڕێبەری سەدرییەكان هاتە پێشەوە.

دوای ئەوەی دوێنێ موقتەدا سەدر ڕێبەری رەوتی سەدر لە وتارێكدا داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی كرد و دووپاتیشی لەسەر بەردەوامبوونی مانگرتنی سەدرییەكان لەناو هۆڵی پەرلەمانی عێراق كردەوە، ئەمشەو سەركردەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعی بە پەلە كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا بە فەرمی بڕیار درا هادی عامری وەك بەتەمەنترین سەركردەی ناو چوارچێوەكە راسپێرن بۆ سەردانیكردنی موقتەدا سەدر و گفتوگۆكردن لەگەڵیدا لەپێناو دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەك بۆ قەیرانی پەككەوتنی پەرلەمان و دروستكردنی حكوومەتی نوێ.

هەروەها چوارچێوەكە بڕیاریشی داوە كە سوورن لەسەر بەربژێركردنی محەمەد سودانی بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق.

لەلایەكی دیكەوە ئەبو ئالا وائلی ئەمینداری گشتیی میلیشیای سەیدول شوهەدای حەشد ئاشكرای كردووە كە گرنگترین بڕیاری كۆبوونەوەكە بریتی بووە لە رەتكردنەوەی هەر بیرۆكەیەك بۆ درێژكردنەوەی ماوەی حكوومەتەكەی مستەفا كازمی یان پێدانی متمانە بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێ.