برنجی تایلەندی گەیشت و دابەشی سەر هاووڵاتییان دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

برنجی تایلەندی گەیشت و دابەشی سەر هاووڵاتییان دەکرێت

 

وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشکرایکرد کە بڕی 41 هەزار تۆن لە برنجی تایلەندی بۆ دابەشکردنی لەگەڵ سەبەتەی خۆراکی هاووڵاتییان گەیشتە کۆگاکان.

وەزارەتی بازرگانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە بڕی 41 هەزار تۆن لە برنجی تایلەندی گەیشتووەتە کۆگاکان و تیمێكی سەرپەرشتیاری تەكنیكی لە پشكنەرانی تاقیگە لە بەشی كۆنترۆڵی جۆری كۆمپانیای خۆراك و بەشی كۆنترۆڵی بازرگانی نموونەی سەرەتاییەكانیان لەم برنجە بۆ پشکنین نێردراوە بۆ ئەوەی بزانرێت گونجاوە بۆ خواردن، بەمەبەستی دابەشکردنی بەسەر هاووڵاتییان لە شەشەمین سەبەتەی خۆراکی ساڵی 2022.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو: "کوالێتی برنجی هاوردەکراو و گرێبەستکراو بۆ سەبەتەی خۆراک لە برنجی سپی دانەوێڵەی درێژە، کە وەک یەکێک لە باشترینەکانی جیهان پۆلێن دەکرێت".

بەگشتی ماددەکانی ناو بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان پێکهاتووە لە (برنج، شەكر، زەیت، فاسۆلیا، لەتكەنۆك، دۆشاو و ئارد) کە بۆ هەر کەسێک بەم شێوەی لای خوارەوە دابەش دەکرێت لە هەموو عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە:

1- برنج سێ کیلۆ
2- شەکر یەک کیلۆ
3- زەیت یەک لتر
4- دۆشاوی تەماتە 400 چوارسەد گرام
5- پاقلەمەنی یەک کیلۆ (فاسۆلیا و نیسک و لەتكەنۆك)
6- ئارد نۆ کیلۆ