ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە موقتەدا سەدر ڕێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێكدا بڵاوی كردەوە عێراق پایتەختی یەكەمی شیعەگەرییە و نابێت سەر بە كەس بێت، ئەمەش دوای ئەوە هات كە دوێنێ لە پەیامێكی تردا داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراقی كرد.
سەدر هەروەها ئاماژەی بەوە داوە كە میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له بنه‌ماڵه‌ی سهدرەوە نزیكترن و زۆرتر پابه‌ندن به هه‌ردوو شه‌هیدی ئالی سه‌در.
لەبارەی یەكڕیزی ناو ماڵی شیعەشەوە گوتوویەتی كە پێویستە ئەم یهكڕیزییە له‌سه‌ر بنه‌مای روون و به گوێره‌ی شه‌ریعه‌ت و خۆشه‌ویستیی نیشتمان و چاكسازی راستینە و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و لێپرسینه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران بێت.
دووپاتیشی كردووەتەوە كە نابێت عێراق پاشكۆی كەس بێت، بەڵكو عێراق پایتەختی یەكەمی شیعەگەرییە و دەبێت ئەوانی تر بگەڕێنەوە بۆ عێراق.