چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ دەربازبوون لە قەیرانی هەڵوەشانەوەی پەرلەمان كۆدەبنەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ دەربازبوون لە قەیرانی هەڵوەشانەوەی پەرلەمان كۆدەبنەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە سەركردەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعی لە بەغدا كۆدەبنەوە، ئەمەش بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە نوێیەی لە دوێنێوە سەریهەڵداوە لەبارەی هەڵوەشانەوەی پەرلەمان.

دوای ئەوەی دوێنێ موقتەدا سەدر ڕێبەری رەوتی سەدر داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراقی كرد، بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێكی تری پێشوەختە بەڕێوەبچێت، قەیرانێكی نوێی سیاسیی بەرۆكی عێراقی گرت و هێزەكانی ناو چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعی نایانەوێت هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەبچێت.

بەم هۆیەوە ئەم ئێوارەیە سەركردەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، بە ئامادەبوونی نووری مالیكی و حەیدەر عەبادی هەردوو سەرۆك وەزیرانی پێشووتر و سەركردەكانی تری چوارچێوەكە لە ماڵی عەمار حەكیم ڕێبەری رەوتی حیكمە كۆبوونەوە.

بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا وتارەكەی دوێنێی سەدر تاوتوێ بكرێت و ڕێگەچارەیەك بۆ قەیرانە نوێیەكە پێشنیاز بكەن.