رووەك و ئەو میوانەی رەنگیان مۆر یاخود شینە، وێرای رەنگەكانی دیكەی میوە، هەڵگری تایبەتمەندیی خۆیانن، بەڵام بەگشتی رەنگی مۆر و شین لەم خۆراكە سروشتییانەدا نیشانەی هەبوونی دژەئۆكسانە، بەو مانایەی، میوە و رووەكی شین و مۆر دەوڵەمەندن بە رێژەیەكی فراوان لە دژەئۆكسان.
بەگوێرەی زانیارییەكانی ماڵپەڕی تەندروستیی (تەندروست بە)، ئەم رەنگانەی رووەك و میوە ئاستی وشیاریی مێشك بەرز دەكات، دژی پیریی پێشوەخت و نەخۆشیی زەهایمەرە و بەسوودە بۆ سیستەمی بەرگریی لەش و تەندروستی مسۆگەر دەكات و دژی خانەكانی شێرپەنجەیشە.