سەدر داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سەدر داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق دەكات

ئەمشەوی چوارشەممە موقتەدا سەدر ڕێبەری رەوتی سەدر لە وتارێكدا، راستەوخۆ داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی كرد.

سەدر هەروەها دووپاتی كردەوە كە چیتر وتوێژی لایەنە سیاسییەكان سوودی نییە، چونكە گەل خۆرسكانە قسەی خۆی كرد.

داواشی لە مانگرتووانی ناو پەرلەمانی عێراق كرد، بەردەوام بن لە مانگرتنەكەیان، تا ئەو كاتەی داواكانیان دێتەدی.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە لەناو رەوتەكەیدا پیاوانێك هەن ئامادەن گیانی خۆیان بەخت بكەن و چاکسازییش ته‌نها بە قوربانیدان دەكرێت، گوتیشی ئەم شۆڕشەی دەستیان داوەتێ، لەپێناوی بەدەستهێنانی دەسەڵات نییە.

موقتەدا سەدر ئەوەشی رەت كردەوە كە بڕیاری دابێت لە هەڵبژاردنی داهاتوودا خۆی کاندید بکات.