بانکێک قەرزێک دەداتە بەشێک لە هاووڵاتییان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بانکێک قەرزێک دەداتە بەشێک لە هاووڵاتییان

 

بانكی ڕافیدەین رایگەیاند کە قەرزێک دەدرێتە خاوەن دووکان و پیشەکان، ماوەی دانەوەی قەرزەکەش ئاشکرا دەکات.

نووسینگەی راگەیاندنی بانكی ڕافیدەین، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: "قەرزی پڕۆژە بچووكەكان، بە بڕی 25 ملیۆن بۆ خاوەن دوكان و وەرشە و پیشەی دیكە دەدرێ".

ئاماژەی بەوەش داوە، سودی قەرزەکە دەگاتە 6% و ماوەی دانەوەی قەرزەکەش زیاتر لە 6 ساڵ دەبێت.

بانکی ڕافیدەین جەختی کردووەتەوە، پێشكەشكردنی قەرز بۆ پڕۆژەی بچووك بە هاووڵاتیان لە ڕێگەی لقەكانی بانكەكە بەغدا و پارێزگاكان دەبێ.

بەپێی بەدواداچوونی (باسنیوز) ئەو قەرزانەی بانکەکە تەنها پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، چونكە لە هەرێمی كورستان لقی ئەو بانكانە نیە، بۆیە لەو پێشینەیە و قەرزەكانی تر خەڵكی هەرێمی كوردستان بێبەش کراون.