داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن

وەزارەتی بازرگانی عێراق دەستی بە دابەشکردنی ژەمی شەشەمی سەبەتەی خۆراکی هاووڵاتییان بۆ ساڵی 2022 کرد و داوایەکیش ئاراستەی هاووڵاتییان دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3/8/2022، وەزارەتی بازرگانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوەداوە کە دەست بە دابەشکردنی ژەمی شەشەمی سەبەتەی خۆراک هاووڵاتییان بۆ ساڵی 2022 کراوە و داواش لە هاووڵاتییان دەکات سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن بۆ مەبەستی وەرگرتنی ماددە خۆراکییەکان.

هەروەها وەزارەتی بازرگانی عێراق هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە لەڕێگەی هێڵە گەرمە ڕاگەیەندراوەکانەوە سەرپێچییەکان ڕابگەیەنن بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی کۆنترۆڵ و پلاندانان.

پێشتر خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە (باسنیوز)ی راگەیاندبوو: "وەزارەتی بازرگانی بۆ کڕینی بەشەخۆراکی یەک مانگ، پێویستی بە 267 ملیار دینارە".

بەگشتی، سەبەتەی خۆراکی هاووڵاتییان بۆ هەر نەفەرێک پێکهاتووە لە:

1- شەکر الاتحاد 1کغم.
2- زەیت السوسن عێراقی یەک دەبەی 1 لتری.
3- دۆشاوی تەماتەی تورکی 1 قوتی 400 غم.
4- فاصولیا 500 غم.
5- لەتکە نۆکی 500 غم.
6- برنج تایلەندی 3 کگم.