نۆژەنكردنه‌وه‌ی قشڵە‌ی ئاكرێ ده‌بێته‌ هۆی بووژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتوگوزار
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

نۆژەنكردنه‌وه‌ی قشڵە‌ی ئاكرێ ده‌بێته‌ هۆی بووژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتوگوزار

قشڵە‌ی ئاكرێ یه‌كێكه‌ له‌و شوێنه‌واره‌ گرنگ و ناسراوانه‌ی سنووری قه‌زای ئاكرێیە کە حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی داوه‌ و كاری تێدا دەکرێت.

هیوا شه‌ماڵ، بەڕێوه‌به‌ری شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری ئاكرێ به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: ''ماوه‌یه‌ك بوو به‌هۆی له‌ناوچوونی هه‌ندێك به‌شی قشڵە‌كەوە مەترسی کەوتبووە سەری،‌ به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بڕیاری نۆژەنكردنه‌وه‌ی دا بۆ نه‌هێشتی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر قشڵە‌كه‌ و بووژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتوگوزار''.

گوتیشی: ''بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور، بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری ئاکرێ بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی  شوێنەوار و کەلەپووری دهۆک کاری نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەردەوامە''.

ئه‌وه‌یشی خسته‌ ڕوو: ''قشڵەی ئاکرێ یەکێکە لە بینا کەلەپووری و شوێنەوارییەکانی قەزای ئاکرێ کە لەسەر بودجەی داهاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار نۆژەن دەکرێتەوە و وەک قوناغی یەکەم بە گوژمەی 166 ملیۆن و 128 هەزار و 700 دینار کاری تێدا دەکرێت و بە تەواوکردنی بینای قشڵە‌كه‌ دەبێتە هۆی زیاتر بووژاندنەوەی کەرتی شوێنەوار و گەشتوگوزار لە دەڤەرەکە''.