وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در داوا له خۆپێشانده‌ران و لایه‌نگرانی سه‌در ده‌كات له باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بكشێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2/8/2022، ساڵح محه‌مه‌د، ناسراو به وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در په‌یامیكی ئاڕاسته‌ی خۆپێشانده‌رانی ناو پهرلهكمانی عێراق كرد و داوای لێ كردن "باڵه‌خانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق چۆڵ بكەن و بۆ ماوەی 72 كاتژمێر له به‌رده‌م و ده‌وروبه‌ری په‌رله‌مان مانگرتن بكه‌ن و گرنگە مانگرتنەكەشتان بەردەوام بێ.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌هات كه چه‌ندین وێنه‌ی و گرته ڤیدیۆی جۆراو جۆر له ناو خۆپێشانده‌رانی ناو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بڵاو كرایه‌وه و لایه‌نه سیاسییه‌كان و رای گشتی به جۆرێك له سووكایه‌تی و شكاندنی شكۆی په‌رله‌مان و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان وه‌سفیان كرد.