ئۆپۆزسیۆنی توركیا بە 100 پەرلەمانتارەوە دەڕژێنە ناو شارەكانەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئۆپۆزسیۆنی توركیا بە 100 پەرلەمانتارەوە دەڕژێنە ناو شارەكانەوە

پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) بۆ ئەوەی خۆیان لە خەڵك نزیك بكەنەوە و لە ئازار و خەمەكانیان تێ بگەن، بە 100 پەرلەمانتارەوە هەر جارە و ڕوو لە شارێك دەكەن.

پەرلەمانی توركیا لە پشووە، كەمال كلیچدارئۆغڵو، سەرۆكی جەهەپە ئاشكرای كرد، سوود لەو پشووە وەردەگرن تا بچنە ناو خەڵك لە هەموو شارێك، یەكەم شاریش كە بۆی چوون، ئەرزەڕۆمە و كلیچدارئۆغڵو و 100 پەرلەمانتار ڕوویان لەو شارە كردووە.

بەگوێرەی ئەو پلانەی دانراوە، لە چەند ڕۆژی داهاتوو، ئەو پەرلەمانتارانەی جەهەپە، ڕوو لە باكووری كوردستانیش دەكەن و لەوێ ڕاستەوخۆ دەچنە ناو خەڵك و جیا لەوەی گوێ لە ڕازەكانیان دەگرن، لە هەمان كاتدا داواشیان لێ دەكەن، دەنگیان پێ بدەن.

كاتێك ئەو 100 پەرلەمانتارە چوونە ئەرزەڕۆم، كلیچدارئۆغڵو گلەیی لێ كردن، بەوەی چۆن دەبێت هەموویان بە یەكەوە بچنە ناو یەك فڕۆكە، خۆ ئەگەر فڕۆكەكە دووچاری هەر تێكشكانێك ببایەتەوە، ئەوكات لەناو پەرلەمانی توركیا شتێك نەدەما بە ناوی ئۆپۆزسیۆن و جەهەپە، بۆیە جارێكی تر ئەو هەڵەیە دووبارە نەكەوە.

هەڵبژاردن لە توركیا یەك ساڵی ماوە، بەڵام پارتە ئۆپۆزسیۆنەكان و پارتی دەسەڵاتیش، لە ئێستاوە بە شێوەیەكی ناڕاستەوخۆ پڕۆپاگەندەی هەڵبژاردنیان دەست پێ كردووە.