كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

گازپڕۆم بەرهەمهێنانی گازی سروشتیی كەم كردووەتەوە

كۆمپانیای گازپڕۆمی ڕووسی لە مانگی تەمووزدا بەرهەمهێنانی گازی ڕۆژانەی كەم كردووەتەوە، بە شێوەیەك كەمی كردووە كە لە 2008ـوە بەو شێوەیە بەرهەمهێنانی كەم نەبووە. گازپڕۆم ڕۆژانە 774 ملیۆن مەتر سێجا گازی سروشتیی بەرهەم هێناوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، لە مانگی تەمووزدا بەرهەمهێنان، بە بەراورد لەگەڵ مانگی حوزەیران 14% كەمی كردووە و ئەمەش كاریگەریی خراپی بەدوای خۆیدا هێناوە.

تەنیا لەمساڵدا، واتە لە حەوت مانگی یەكەمی 2022، گازپڕۆمی ڕووسی، 262.4 ملیار مەتر سێجا گازی بەرهەم هێناوە، ئەمەش بە بەراود لەگەڵ ساڵی 2021، نزیكەی 12% كەمترە.

كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی، وڵاتانی ئەورووپای نیگەران كردووە، چونكە ئەو گازەی بۆیان دەچێت، بەشی ئەوە ناكات لەم زستانەدا خۆیان گەرم بكەنەوە.