ئەیمەن زەواهیری كوژرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەمشەو بەرپرسێكی ئەمریكی هەواڵی كوژرانی ئەیمەن زەواهیری سەرۆكی ڕێكخراوی تیرۆریستیی ئەلقاعیدەی راگەیاند.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی "رۆیتەرز"، بەرپرسێكی ئەمریكی رای گەیاندووە ئەیمەن زەواهیری لە بۆردوومانێكی سوپای ئەمریكا لە ئەفغانستان كوژراوە، كە پێدەچێت لە ڕێگەی درۆنەوە ئەنجام درابێت.


چاوەڕوان دەكرێت لە چەند كاتژمێری داهاتوودا، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لە وتارێکدا، بە فەرمی كوژرانی زەواهیری رابگەیەنێت.