پسپۆڕان و توێژەرانی ئەمریكی، باس لە پەیوەندیی نێوان هۆرمۆنی خەو و خانەكانی شێرپەنجە دەكەن لەناو خانماندا.
هۆرمۆنی خەو هەمان میلاتۆنینە، كاتێك ئاستی وەكوو پێویست نییە، مرۆڤ تووشی بێخەویی شەوانە دەبێت. بێ گومان كاریگەریی ئەم هۆرمۆنە لەسەر خانمان زیاترە و كەمیشی كێشەگەلێ جدیی بۆ خانمان دروست دەكات.
بەو مانایەی، ئەو خانمانەی ئاستی مێلاتۆنینیان كەمە و وەكوو پێویست ناخەون و خەویان نایە، ئەگەری زیاترە خانەكانی شێرپەنجە لە جەستەیاندا چالاك بێت و تووشی شێرپەنجەی مەمك ببن.