ئەمشەوی دووشەممە ساڵح محەمەد عێراقی كە بە وەزیری سەدر ناسراوە و نزیكترین كەسایەتییە لە موقتەدا سەدر ڕێبەری سەدرییەكان، داوای لە لایەنگرانی سەدر كرد، ئەوانەی لە پارێزگاكانی باشووری عێراقەوە چوونەتە ناوچەی سەوزی بەغدا بۆ خۆپیشاندان، بكشێنەوە و بگەڕێنەوە شارەكانی خۆیان.
وەزیری سەدر رای گەیاند "سوپاستان دەكەم، خۆپیشاندەرانی پارێزگاكان، سەرتان بەرز كردینەوە، نوێژێك بكەن و بە سەلامەتی بگەڕێنەوە، مانگرتووانی ئەنجوومەنی گەل لە دوعاكاتان بێبەش نەكەن".
ئەمەش لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ هێزەكانی ناو چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعی لایەنگرانیان هان دا ڕوو لە ناوچەی سەوز بكەن، بەمەش مەترسییەكی گەورەی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆی شیعی لە عێراق دروست بوو، ئەم ئێوارەیەش قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری گشتیی میلیشیای عه‌سایب داوای لە خۆپیشانده‌رانی چوارچێوه‌ی هاوئاهەنگی شیعی كرد بكشێنەوە.
هەر ئەمڕۆ به بڕیاری مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، یه‌كه جیاوازه‌كانی هێزە چەكدارەكانی عێراق له‌سه‌ر رێگه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌وروبه‌ری باڵه‌خانه‌ی حكوومه‌ت خرانه ئاماده‌باشییه‌وه، بۆ ئەوەی ڕێگە نەدەن لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هاوئاهەنگی بچنە پێشەوە.