هادی عامری له‌ به‌شداری خۆپیشاندانه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كشایه‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

هادی عامری له‌ به‌شداری خۆپیشاندانه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كشایه‌وه‌

سەرکردەیەکی رێکخراوی بەدر کە لەلایەن هادی عامرییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت رایگەیاند، رێکخراوی بەدر بەشداری لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی بەغدا ناکات، كه‌ لە لایەن چوارچێوەی هەماهەنگی بانگەوازی بۆ کراوە و بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوچەی جادرییە له‌ به‌غدا ئەنجام بدرێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 1/8/2022، محەمەد بەیاتی، سەرکردە لە رێکخراوی بەدر بە ماڵپەڕی بغداد اليوم-ی راگەیاندوە، "رێکخراوی بەدر باوەڕی وایە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ دۆخی سیاسی وڵات خراپتر دەکات، بۆیە لەسەر بڕیاری هادی عامری بەشداری لە خۆپیشاندانەکان ناکەین".

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر هادی عامری راگه‌یاندراویكی بڵاو كرده‌وه‌ و داوای گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌در كردبوو بۆ كۆتایی هێنان به‌ كێشه‌ و ئاڵۆزییه‌كان، به‌ڵام دواتر ساڵح محه‌مه‌د، كه‌ به‌ وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در ناسراوه‌، په‌یامیكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا مه‌رجی بۆ ئه‌و گفتوگۆیه‌ دیاری كردبوو كه‌ هادی عامری داوای كرد بوو، یه‌كێكیش له‌ مه‌رجه‌كان بریتی بوو له‌ كشانه‌وه‌ی هادی عامری له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی.