كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە کەرکووک نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەکان دیاری کرا

لە شاری کەرکووک نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی تەمووز بە 13 بۆ 16 هەزار دینار دیاری کرا.

ئەمڕۆ دووشەممە 1ی 8ی 2022، قایمقامیەتی ناوەندیی کەرکووک، نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەکانی بۆ مانگی حەوت (مانگی تەمووز) دیاری کرد کە لە گەڕەکەکاندا جیاوازە بە شێوەیەک کە لە 13 هەزار دینارەوە دەست پێ دەکات تاکوو 16 هەزار دینار بۆ یەک ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەکان.

هاووڵاتییانی کەرکووکیش لەو نرخە ناڕازین و داوا دەکەن نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەکان کەم بکرێتەوە.