فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سه‌ربازی عێراق چووه پاڵ خۆپێشانده‌ران و لایه‌نگرانی سه‌در و داوا له چه‌كداره‌كانی ده‌كات به هێز رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵكاران ببنه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1/8/2022، عه‌بدولناسڕ سه‌لمان عوقابی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی (حه‌شدی به‌رگری)، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و رایگه‌یاند، "تا ئێستا عێراقییه‌كان زۆر به‌ڕێزه‌وه دانیان به‌خۆدا گرتووه، ئیدی ئێستا كاتی وه‌رگتنه‌وه‌ی مافه‌كانمانه له گه‌نده‌ڵكاران".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، "به ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین له‌گه‌ڵ براكانمان له ره‌وتی سه‌در به‌شداری خۆپێشاندانه‌كان بكه‌ین"
فه‌رمانده‌كه‌ی حه‌شدی به‌رگری، داوا له چه‌كداره‌كانیشی ده‌كات، "به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز بڕۆن و پشتگیر و به‌شداری خۆپێشاندانه‌كان بن بۆ رووخاندنی گه‌نده‌ڵكاران".
راشیگه‌یاندووه: "له‌م ساته به‌دواوه هێزه‌كانی (حه‌شدی به‌رگری) له‌ژێر فه‌رمان و فه‌رمانده‌یی سه‌ركرده‌ی چاكسازی خواز موقته‌دا سه‌در ده‌بن".