ئێران: بە ورد و هەستیارییەوە چاودێریی دۆخی عێراق دەكەین
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئێران: بە ورد و هەستیارییەوە چاودێریی دۆخی عێراق دەكەین

 

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رای گەیاند، وڵاتەكەی بە ورد و هەستیاری چاودێریی دۆخی عێراق دەكات و سەرنجیشی لەسەر سەقامگیریی ئەمنیی عێراقە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی (میهر)ی ئێرانی، ناسڕ كەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە 1ی ئابی 2022 رای گەیاندووە، عێراق وڵاتێكی گەورە و گرنگە، ”ئێمە بە وردی و هەستیارییەوە چاودێریی پێشكەوتنەكانی دۆخی عێراق دەكەین“.

جەختیشی كردۆتەوە كە وڵاتەكەی بەردەوام جەخت لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ”ئەو وڵاتە دراوسێ و دۆست و برایە“ دەكاتەوە و ”باوەڕمان بەوەیە ئاسایشی عێراق، ئاسایشی ئێران و ناوچەكەشە“.

ئەم قسانەی ناسڕ كەنعانی، یەكەمین هەڵوێستی فەرمیی ئێرانە لە دوای دەست پێكردنی خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییەی لایەنگرانی رەوتی سەدر لە بەغدای پایتەختی عێراق.